بۆ ڕۆژی منداڵان
وا ڕۆژی یەکی شەشە
لێومان پڕ لە خەندەیە
جەژنە، جەژنی منداڵە
دڵمان پێی ئاسودەیە
ئەمڕۆ هەموو دڵخۆشین
بە بەرگی ئاڵ و واڵا
ئاهەنگ بۆ جوانترینی
ڕۆژ دەگێڕین لە ساڵا
بە خولیا و بەهرەی جوانمان
سەرگەرمی فیستیڤاڵین
بە سەما و گۆرانیی خۆش
هەروەکوو بای شەماڵین
ئەرک و مافمان دەزانین
بۆ ژیان بەپەرۆشین
بەنرخین لای گەورەکان
چونکە نەوەی دواڕۆژین


