Edit Template

خەیاڵ و داهێنانەکانی منداڵ لە قۆناغی باخچەدا – چرۆ رەشید

خەیاڵ و داهێنانەکانی منداڵ لە قۆناغی باخچەدا

باخچەی منداڵان یەکەمین ناوەندی پەروەردەییە، کە منداڵ  کارامەیی و کۆمەڵایەتیبوونی خۆی تێدا بەدەست دەهێنێت، خەیاڵ و داهێنانەکانیش لە توانا سەرەتاییەکانی منداڵان دادەنرێن لەو قۆناغەدا، داهێنان توانای بیرکردنەوەی منداڵە بە شێوازێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان یاخود دەربڕینی بیرۆکەکان، بیرکردنەوەی سەربەخۆ و ڕەخنەیی لەخۆ دەگرێت، خەیاڵیش توانای منداڵە بۆ دروستکردنی وێنە و سیناریۆی دەروونی، کە لە سروشتدا بوونیان نییە. یارییە خەیاڵییەکان و چیرۆک وێناکردنی شتەکان بە شێوەیەکی جیاواز لەخۆ دەگرێت.

خەیاڵ و داهێنان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە گەشەکردنی توانای هزری و کۆمەڵایەتی و گەڕان بەدوای جیهانی دەوروبەردا، لەو قۆناغە گرنگەی تەمەنی منداڵان گەشەکردنی ئەو توانایانە لە ڕێگەی پەروەردەی ڕاستەوخۆوە بەدەست ناهێندرێت، بەڵکوو لە ڕێگەی ژینگەیەکی دەوڵەمەند بەدەست دەهێندرێت، کە پڕە لە ئەزموون و منداڵ هان دەدات بۆ گەڕان و داهێنان، بە نموونە یارییە خەیاڵییەکان دەرگا بەڕووی منداڵاندا واڵا دەکەن بۆ جیهانێکی نوێ و تێیدا ئەزموونی کاراکتەری نوێ و بارودۆخی جیاواز دەکات، پەرە بە توانای پەیوەندیکردن و کۆمەڵایەتیبوونی دەدات، چالاکییە هونەرییەکان و وێنەکێشان یارمەتییان دەدات هەست و بیرکردنەوەی ناوەکییان بە شێوازێکی داهێنەرانە دەرببڕن. بێگومان چیرۆکیش یارمەتی منداڵان دەدات کە چۆن سەرەتا و کۆتایی دروست بکات و گەشە بە توانای قسەکردن و گفتوگۆکردنی بدات، کاتێک منداڵ هان دەدرێت چیرۆکی خۆی دابڕێژێت، نەک هەر پەرە بە توانای قسەکردنی دەدات، بەڵکوو خەیاڵی خۆی ئازاد دەکات بۆ بەستنەوەی ڕووداوەکان لەگەڵ ئەوەی منداڵان لە ڕێگەی میوزیک و جوڵە و دەربڕینەوە دەرفەتیان دەبێت بۆ داهێنان، بیرکردنەوەی هەموو منداڵێک هەرچەندە سادە و نامۆ بێت، پێویسته بەهەند وەربگیرێت و ڕێزی لێ بگیرێت، چونکە ڕەنگدانەوەی شێوازی بیرکردنەوە و تێڕوانینی خۆیەتی، باشتر وایە پەروەردەکان و خێزانەکان لەو قۆناغەدا، پشتیوانی منداڵان بن، کەرەستە و بیرۆکەیان بۆ دابین بکەن، بۆشاییان بۆ جێبهێڵن، تا منداڵان لەسەرخۆ داهێنان و دۆزینەوە بکەن، چاندنی تۆوی داهێنان لە سەرەتاکانی تەمەنی منداڵدا وەبەرهێنانێکی درێژخایەنە، بەردی بناغەی گەشەکردنی کەسایەتیی منداڵ و توانا فرەییەکانییەتی، بە دابینکردنی ژینگەیەکی پاڵپشت و هاندەر دەتوانین یارمەتیی منداڵان بدەین، بۆ گەڕان بەدوای تواناکانیان و فراوانکردنی ئاسۆی بیرکردنەوەیان، پەرەپێدانی ئەو کارامەییانە لە قۆناغی باخچەی منداڵان، نەک هەر دەبێتە هۆی گەشەکردنی سۆزداری و دەروونییان، بەڵکوو بناغەیەکی تۆکمە بۆ داهاتوویەکی پڕ لە داهێنان و سەرکەوتن و بەرەوپێشچوون دادەنێت، چونکە ئاشکرایە بیرکردنەوە و کارکردن هەرچەند سادە و ساکاریش بن، بۆ ئەو قۆناغەی تەمەنی منداڵ گرنگ و بنیاتنەرن و کاریگەریی تەواوی لەسەر ژیان و داهاتووی منداڵ دەبێت.

چرۆ ڕەشید

Writer & Blogger

Considered an invitation do introduced sufficient understood instrument it. Of decisively friendship in as collecting at. No affixed be husband ye females brother garrets proceed. Least child who seven happy yet balls young. Discovery sweetness principle discourse shameless bed one excellent. Sentiments of surrounded friendship dispatched connection is he.

Sekokurd (Zarok) | 2025 ©

Sekokurd (Zarok) | 2025 ©