جۆللانەکەم
كه ده‌چمه سه‌ر جۆللانه
با پرچم ده‌كا شانه
سه‌یرم ده‌كه‌ن مانگ و خۆر
دڵخۆشم تا بڵێى زۆر
سه‌ره‌تاتكێى جوانى گوڵ
گۆرانى ده‌ڵێین به كوڵ
* * *
كه ده‌چمه سه‌ر جۆللانه
له‌گه‌ڵ ئه‌و چۆله‌كانه
من ستران، ئه‌وان جریوه
ده‌چڕین نیوه به نیوه
چه‌ند ئاسووده‌یه دڵم
به جۆللانه‌ى هاوه‌ڵم
* * *
كه ده‌چمه سه‌ر جۆللانه
نزا ده‌خوێنى نه‌نه
ده‌ڵێ ڕۆڵه وشیاربه
زیته‌ڵ و ئاگاداربه
له به‌رزى و له نه‌ویدا
نه‌كه‌وى به زه‌ویدا
* * *
كه ده‌چمه سه‌ر جۆللانه
ڤارین و خه‌نده و لانه
تاوێ توند، تاوێ نه‌رم
ده‌منێرن بۆ ژوور سه‌رم
ئه‌ى جۆللانه‌كه‌ى هاوڕێم
نه‌كه‌ى قه‌ت دا‌بڕێى لێم


