خاڵخاڵۆکەی باڵنەخشاو
جوانیت، وەکوو خۆرەتاو
خاڵخاڵۆکەی باڵنەخشاو
کە دەتبینم لەسەرچڵ
ئاسوودە و بەختیارە دڵ
باڵەکانت لێک دەدەی
خەم لە دڵتا دەردەکەی
تۆ جوان و بێ زیانی
خۆشەویستی هەمووانی
ئازیزی منداڵانی
شارەزای ناو ماڵانی
من حەزدەکەم هاوڕێم بی
لەسەر شان و دەستم بی
جارجار بفڕە بۆ بەرزی
تۆ ئازاد و سەربەرزی
بەڵام منی هاوڕێی خۆت
هەمیشە دڵسۆزم بۆت


