نەجمەدین کاکەبرا
نەجمەدین کاکەبرا محەمەد لە ١٩٧٠ لە گوندی هەڕاوەی سەر بە چەمچەماڵ لەدایک بووە.
دەرچووی بەشی کۆمەڵایەتییە. جگە لە نووسین لە بواری کۆمەڵایەتی، شیعرە منداڵانییەکانی لە بڵاوکراوەکانی: هەژیان، هەولێر، باوەگوڕگۆڕ، حاجیلە، جگەرگۆشەکان، هەڵمەت، سڤۆرە، کوردجەینس و خاڵخاڵۆکە بڵاو کردوونەتەوە.
پەرتوکێکی چاپکراوی هەیە بەناوی ( پەپوولە) و چەند پەرتوکی دیکەشی ئامادەن بۆ چاپ.