یاریی کوردەواری
کۆمەڵێ یاریی زۆر خۆش
نابێ بکرێن فەرامۆش
شەقشەقێن و ڕاوڕاوێن
ئاشەقوڵێ و نۆڕسکێن
مزراحێن و پەتپەتێن
چاوشارکێ وهەلووکێن
هەڵماتێن و خەتخەتێن
کێلەوبەرد و بازبازێن
فڕی فڕی و ماڵۆچکێن
دەس بەدیوار و کڵاوێن
هەیاران و مەیاران
کاتێ نابارێ باران
گشت یاریی کوردەوارین
یەکە بە یەکە دیارین
دەس بە دەسە هاتووە
سپاردەی من و تووە


