Edit Template

مێروولەی فەیلەسوف – پەیام ئیبراهیم

مێروولەی فەیلەسوف

بە قاچەکانی سەرە بچکۆلەکەی دەخوراند، کە پڕ بوون لە پرسیاری گەورە گەورە. پرسیارەکانی ئەو ئاسایی نەبوون! هەرچەند کۆڵەکەی پشتی دوو هێندەی قورسایی خۆی بوو، بەڵام پرسیارە سەیر و سەمەرەکان ئەوەیان بیر دەبردەوە، لەپڕ گەیشتە بەردەم شارەکەی و خواردنەکانی سەر پشتی دانا.

  هەردوو دەستی خستە لای دەمی و بە دەنگێکی بەرزتر هاواری کرد: ئایا ئێوە لەم ژیانەدا بەس دەخۆن و دەخەون؟! ئایا ئێوە پێتان وایە ژیان شتێکی تری تێدا نییە!

‎چوار مێروولە  دەمیان داپچڕی و چاویان زەق کردەوە، سێیانی تریش هەر گوێشیان پێ نەدا. مێروولە سوورەکە سەرێکی خوراند و بۆڵەبۆڵێکی کرد، مێروولە ڕەشەی چاوزەق گوتی: هاوڕێیان ببوورن من لەم شتانەی زیتەڵە تێناگەم! باپیرە گەورەیان، کە  لەسەری سەرەوە قاچی لەسەر قاچ دانا بوو، گوێی لەم گفتوگۆیەی مێروولەکان بوو، زەردەخەنەیەکی کرد.

زیتەڵە دەهات و دەچوو، تاقەتی خواردن کۆکردنەوەیشی نەبوو، تەواوی ڕۆژەکەی بە بیرکردنەوە بەسەربرد، ئەوانی بەجێهێشت و ڕۆیشت. چووە کەناری دەریاکە، هەردوو دەستی خستە ژێر سەری و سەیری ئاسمانی دەکرد، لەپڕ چاوی چووە سەر داڵێک، بەخێراییەکی زۆر سەر و دەنووکی ڕێک دەکات و خۆی هەڵدایە  ناو دەریاکە و بەپەلە ماسییەکەی برد! زیتەڵە چاوەکانی زەق بۆوە.

گوتی: باشە ئەو ماسییە بۆ خۆی لە ماڵەکەی خۆیدا یاری دەکرد، داڵ بۆ هات و بردی!

هەستا و ئەوێشی بەجێهێشت،  لە ڕێگادا بەملا و بەولادا دەکەوت.

بوو بە ئێوارە،  ئەو سەرۆکی  ڕیزە گەورەکەی مێروولەکان بوو، دەبوو ئێواران هەموویان کۆ بکاتەوە و بیانهێنێتەوە بۆ ماڵەوە، سەرەی پێشی پێشەوەی گرت، بانگی هاوڕێکانی کرد، تا ڕیز ببەستن. هەموویان بە دوای یەکدا ڕیزیان بەست، دەنگی  تەقە تەقی قاچیان تا ئاسمان دەڕۆیشت، لە ڕێگای ڕۆیشتنەوەیاندا، گوڵە قوچەکە مێروولەخۆرەکە دەمی کردبۆوە، هەتا هەرچی مێروولەیەک هات، قووتی بدات و بیخوات، مێروولە سوورەکە لە ڕیز لایدا و بێئاگایانە بەرەو گوڵە مێروولەخۆرەکە چوو، زیتەڵە هاواری کرد: وریییییییااااابەەەەە!

مێروولە سوور فریا نەکەوت، سەری چووە ناو گوڵەکەوە، زیتەڵە خێرا فریای کەوت، ختووکەیەکی گوڵە قوچەکی دا، لەم کاتەدا گوڵەکە پێکەنی و دەمی کرایەوە، مێروولە سوورەکە هاتە دەرەوە، هەناسەی بەخێرایی  لێی دەدا زۆر ترسابوو، زیتەڵە بەپەلە ڕۆیشت ئاوی بۆ هێنا، سوورە کەمێک ئارام بۆوە، هەموویان دەستخۆشییان لە زیتەڵە کرد .

باپیرە ژیرەکە  کە ئاگای لە ڕووداوەکە بوو، بە زەردەخەنەوە سەیری زیتەڵەی کرد و گوتی: ئێستا کە دڵی سوورەی هاوڕێت خۆش کرد و زانیت کە ژیان چییە؟!

 

پەیام ئیبراهیم

Writer & Blogger

Considered an invitation do introduced sufficient understood instrument it. Of decisively friendship in as collecting at. No affixed be husband ye females brother garrets proceed. Least child who seven happy yet balls young. Discovery sweetness principle discourse shameless bed one excellent. Sentiments of surrounded friendship dispatched connection is he.

Sekokurd (Zarok) | 2025 ©

Sekokurd (Zarok) | 2025 ©