پەیام ئیبراهیم
لەدایکبووی سلێمانییە، ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری منداڵانە، دەرچووی بەشی ژمێریارییە، خوێندکاری بەشی کۆمەڵناسییە.
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانە، خاوەنی نۆ کتێبی چیرۆکە لە بوارەکانی پەروەردەیی، مێژوویی، تەنز، فەلسەفی بۆ منداڵان. دەستپێشخەر و سەرپەرشتیاری چەندین کۆڕبەند و دیداری تایبەت بە منداڵانە. نزیکەی دە ساڵە بەرنامەی منداڵان لە تیڤی و ڕادیۆ پێشکەش دەکات.