كۆكتێل
كۆكتێله زه‌ردباوه‌كه‌م
هه‌رله ئێستاوه دیاره
به ژه‌نینی میلۆدی
هونه‌رمه‌نده، ژه‌نیاره
به‌یانییان له‌گه‌ڵ گزنگ
ئاوازی نوێم بۆ ده‌ڵێ
به جیکە جیك دێ بۆ لام
ده‌زانێ خۆشم ده‌وێ
پر به‌دڵ گوێی لێ ده‌گرم
مه‌ستی كردووم به ستران
جار جار خه‌یاڵم ده‌با
له‌گه‌ڵ با به‌ره‌و ئاسمان
ئه‌ی ژه‌نیاری به‌توانا
گه‌روو زێڕین و چه‌له‌نگ
ده‌ی به مۆسیقای كوردی
بمخه‌ره سه‌ما و ئاهه‌نگ


