ئاڵا
له‌سه‌ر باڵی كۆتره‌كه‌م
وێنه‌ی ئاڵام كێشاوه
كاتێ ده‌فڕێ بۆ ئاسمان
وه‌كوو تابلۆ نه‌خشاوه
په‌ڕی نه‌رم و زێڕینی
وه‌ك خۆرده‌دره‌وشێته‌وه
بە دیمەنی سه‌رسامم
كاتێ ده‌نیشێته‌وه
ئای خۆ واهات به ده‌نووك
له په‌نجه‌ره‌كه‌م ده‌دا
پێم ده‌ڵێ خۆت بگۆڕه
با بچین بۆ ڕۆژی ئاڵا
بفڕه كۆتره ئاڵاکەم
تۆش بده له شه‌قه‌ی باڵ
په‌یامی ئاشتی ببە
بۆ خه‌ون و خۆزگه‌ی منداڵ


