Edit Template

یەکەمی کولـتووری نەتەوەکان بـوویـن – ڕەزا شوان

یەکەمی کولـتووری نەتەوەکان بـوویـن

لە هەموو شارەکانی نەرویـجدا، ساڵانە ڕۆژێک هـەیە، بە ناوی ڕۆژی کولـتووری نەتەوەکان. لە هـۆڵێکـدا لە فـیستیڤاڵێکی هـونەریی قەشەنگدا، منـداڵانی بەشداربووی نەتەوە جیاوازەکان، لەم فـیستیـڤـاڵەدا، بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە، پێشبڕكێ لە چـالاکی هـونەریـدا دەکەن. دایک و باوکی منـداڵە بەشداربـووەکانیش ئامـادەی دەبـن.

من لە شاری بێرگـنم. ساڵی پار لە پۆلی شەشی قوتابخانەی بنەڕەتیدا بووم، بێجگە لە مـن لە هەمان قـوتابخانەدا لە پۆلی شەش و حەفتـدا، یازدە کـچ و کوڕی تری کورد هەبوون. هـاوڕێی یەکـتریـن. پەیوەنـدی و هـاتووچـۆش لەنێوان خـێزانەکانماندا هـەیە.

بـڕیارمان دا، کە بە چەنـد چالاکـییەکی هـونەریی کوردی، بە ناوی نەتەوەی کـوردەوە، بەشـداری لە ڕۆژی کولـتووری نەتەوەکـاندا بکەیـن.

تیپێکی هـەڵپەڕکـێمان لە سێ کـچ و سێ کـوڕی هەمـوو بەشەکانی کوردستان پێکهـێنا. ئایـەی هـاوڕێشمان کچـێکی زۆر دەنگخۆشە. نالیی براشی کە لە خۆی گەورەترە، بە باشی ئـۆرگ دەژەنێت. ڕاسپێردران کە دوو گـۆرانیی کـوردیی ڕیـتـم خـێرا ئامـادە بکەن.

مامـۆسـتا تـارا، کە مامـۆسـتایەکی شـانـۆکـارە، خـۆبەخـشـانە مەشـق و ڕاهـێـنانی سێ هەڵـپەڕکـێی کوردی پێ کـردیـن. ئایە و نالییش دوا ڕاهـێنانی دوو گۆرانی خۆشیان کـرد. من لە تیپی هەڵپەڕکێدا بووم. لە هەمان کاتیشدا بووین بە کۆرسی هەردوو گۆرانییەکە.

هـەر هـەمـوومان جلـوبـەرگی ڕەنگاوڕەنگی تـازەی کوردیمان لەبەرکـرد. چـووینە ناو هـۆڵـەکـەوە. بـێـجـگە لە کـورد، نەتـەوەی نـەرویـجی، پاکـسـتانی، عـەرەب، فـارس، سـۆمـالی، هـیـنـدی، چـیـنی، ڤـێـتـنامی و پـۆلـیـڤییـش بەشـدار بـوون.

بەرپرسی لیـژنەی سەرپەرشـتیی فـیستـیـڤـاڵەکە، بە نەرویجی بە گەرمی بەخێرهـاتنی ئامادەبووانی کرد، وتارێکی کورتیشی پـێشکەش کرد. دەست بە فـیستیـڤاڵەکە کـرا.

گـروپی نەتـەوەی نەرویـجی چـەنـد چـالاکـییەکـیان پـێـشکەش کـرد.

 

پـێـشکەشکاری ئاهـەنگەکە: گـروپی نەتـەوەی کـورد، فـەرمـوون وەرنە سەر شانۆ و چـالاکـییەکـانتـان پێـشکەش بـکەن.

بە جـلە کوردییە ڕەنگاوڕەنگ و بـریسکەدارەکانمانەوە، چووینـە سەر سەکـۆی شانۆ. لە پـێـشدا ئـاڵایـەکی کوردسـتانمـان بە سـتوونـێکەوە، لە پـێـشـەوەی شـانـۆکـەدا دانـا. ئیـنجـا تـەنیـا سێ دێـڕی یەکـەمی، مـارشی نـەتـەوەیـی ئـەی ڕەقـیـبمـان، بـە دەنـگ و ئـاواز و ژەنـینی ئـۆرگـەوە چـڕی.

ئـایە هـاتە سـەر شـانـۆ و لە بەردەممـانـدا وەسـتا، ئێـمەش وەکـوو کـۆرس لە دواییـەوە ڕیز بوویـن. نالی دەسـتی بە ژەنیـنی ئـۆرگ کرد. ئـایە دوو گۆرانی زۆر خۆشی کوردی: لـۆرکی و لـۆرکێ، لانکدار هات بەلامەوە، لەگەڵ نەرمە لەنجەکردندا پێشکەشیانی کرد.

کە گۆرانییەکان تەواو بوون، ئەگەرچی بەشی هەرە زۆری ئامادەبووان، کورد نەبوون و زمانی کوردییان نەدەزانی. بەڵام هـاواریان کرد: “ئەگـێن، ئەگـێن.. لـۆرکێ و لـۆرکێ.. ئەگـێن، ئەگـێن.. لانـکێ و لانـکێ”.

ئینجا لەگەڵ سێ گۆرانیی تۆمارکراوی ڕیتم خێردا: مینا خانم مینا، لە کۆڵانی تەنگەبەر، ئـای لـە هـاڕەی گـۆبـەرۆگ… زۆر بە جـۆش و خـرۆشـەوە سێ هـەڵـپەڕکـێی کوردیمـان پێـشکەش کرد. ئامادەبـووانی ناو هـۆڵەکەش خـرۆشان، هـەستانە سەر پێ و لە چەنـد لایـەکەوە دەستیان گـرت و هـەڵـپەڕکێ و سـووکە سەمـایـان دەکـرد. هـەنـدێکیان هـاتنە سەر شانـۆ و دەستی ئێمـەیان گـرت و لەگەڵمـانـدا هـەڵـپەڕیـن.

لە دوای ئێمە، چالاکـییەکـانی نەتەوەکانی دیکەش پێشکەش کران. زیـادەڕۆیی ناکەم کە دەڵـێم: هـیچ کـام لە چـالاکـییەکی نەتـەوەکانی دیکە، وەکو چـالاکـییەکـانی ئـێمـەی کورد، گـەرموگـوڕ و بەجـۆش نەبـوون.

لە کۆتایی چالاکـییەکانـدا لـیژنەی سەرپەرشتی ڕایگەیانـد، باشترین چالاکی، گروپی نەتـەوەی کـورد پـێـشکەشـیان کـرد. فـەرمـوون وەرنـە سـەر شانـۆ.

ئـای کە چ ساتـێکی خـۆش بـوو. ئەگـەر باڵامـان ببـووایە لە خـۆشـیـدا هـەڵـدەفـڕیـن.

لەگەڵ هـاڕەی چەپڵەڕێـزان و هەلهـەلە لێدانـدا، چووینە سەر شانۆ. مەدالیای یەکەمیان لە مـلمـان کـرد و چـەپـکە گـوڵـیشـیان بە هـەر یـەکەمـان پـێـشکەش کـرد.

ڕۆژنـامەی بی ئـاــ ی بەنـاوبانگـی نەرویجییش، هـەواڵ و وێنـەیەکـمانی بـڵاو کردەوە. زۆر لە کـوردانی نەرویـج، پەیـامی پیـرۆزبـایی و دەسـتخـۆشـیـیان بـۆ ناردیـن.

 

 

ڕەزا شوان

Writer & Blogger

Considered an invitation do introduced sufficient understood instrument it. Of decisively friendship in as collecting at. No affixed be husband ye females brother garrets proceed. Least child who seven happy yet balls young. Discovery sweetness principle discourse shameless bed one excellent. Sentiments of surrounded friendship dispatched connection is he.

Sekokurd (Zarok) | 2025 ©

Sekokurd (Zarok) | 2025 ©