ئۆپه‌رێتی ئاڵا
بۆ ١٧/١٢ی هه‌موو ساڵێك،ڕۆژى ئاڵاى كوردستان
ساماڵ:
من ڕه‌نگى سـوورم لا جـوانه
هێمـاى خوێنى شـه‌هیــدانه
به دایكم ده‌ڵێم: كراسـى ئاڵ
بۆم بكـڕێ و بیهێنێـته مـاڵ
سۆز:
ڕه‌نگى سـپى چه‌ند شـیرینه
نیشـانـه‌ى پێـكــه‌وه‌ژینـه
په‌ڕه‌ى نێرگز، بـاڵى كه‌ڤووك
سپیین، جوانن، وه‌ك تاراى بووك
كاڵێ:
ڕه‌نگى كه‌سـك جوانترینه
بۆیـه به‌هـار وا ڕه‌نگـیـنه
به‌و ڕه‌نگـه دڵ ده‌كرێتـه‌وه
ته‌مـى خـه‌م ده‌ڕه‌وێتـه‌وه
زێوه‌ر:
مـن ئاشـقـى ڕه‌نـگى زه‌ردم
خۆرى ده‌م كه‌ل، گوڵى هه‌ردم
زه‌رد هه‌تــاوى ڕاپــه‌ڕینــه
به‌یــداخى ســه‌لاحـه‌ددینه
مامۆستا:
ڕاستتان نووسـى هه‌ر هه‌مـووتان
چه‌ن ناسـكه سـه‌لیقه و خـووتان
ئه‌و چوار ڕه‌نگـه‌ى كه باستان كرد
پیـاتـانـــا هـه‌ڵـدا جـوان و ورد
ئـاڵاى كوردســـتان پێـكدێنــن
بۆیــه وا شــه‌نگ، به هـه‌ڕمێنـن
ئافه‌رین كه‌سم له‌شتان سـاخ
بـه‌رز و شـه‌كاوه بێ به‌یـداخ
كاڵى و زێوه‌ر، سـۆز و سـاماڵ
به سه‌وز و زه‌رد و سپى و ئـاڵ
بـه‌رز ده‌كـه‌ینـه‌وه ئـاڵامـان
له مـاڵ و كۆشـك و قـه‌ڵامان


