ترافیک لایت
ڕەوا لەگەڵ باوک و دایک و خوشکه بچووکهکهیدا، ویستیان بچن بۆ پیرۆزبایی ئاھەنگی لەدایکبوونی ئازای کوڕە خاڵی و دیاری بۆ ببهن. سواری ئۆتۆمبیلەکەیان بوون، ڕێگا زۆر قەرەباڵغ بوو، لەپڕ ئۆتۆمبیلەکەیان ڕاوەستا، نهیاندەتوانی بڕۆن.
ڕەوا پرسی: بابە گیان بۆچی ئۆتۆمبیلهکه ڕاوەستاوه؟
باوکی گوتی: کوڕم ترافیکە، گڵۆپی هاتوچۆ سوور بوو.
ڕەوا لە جامی ئۆتۆمبیلەکە، سەیری ئۆتۆمبیلەکانی دەکرد. دایکی گوتی: کوڕم نابێ جامی ئۆتۆمبیلەکە بکەیەوە، خێرا سەرت بھێنە ژوورەوە!
ڕەوا گوتی: باشە دایهگیان.
پاشان پرسی: بابه بۆچی گڵۆپەکە سوور بوو؟
باوکی گوتی: تا ڕیزی ئۆتۆمبیلهکانی ئەوبەر تێدەپەڕن.
ڕهوا گوتی: بابه ئێمە ناتوانین بڕۆین؟
باوکی گوتی: پێویستە ئێمەش وەکوو ئۆتۆمبیلەکانی تر، ڕابوەستین، تا گڵۆپەکە سهوزدەبێت.
دایکی گوتی: من و نمەی خوشکت چاوەڕێ دەکەین، تا گڵۆپەکە ڕەنگی دەگۆڕێ بۆ سەوز.
ڕەوا سەیری باوکی کرد و گوتی: من و باوکیشم چاوەڕێ دهکهین.
ههموو چاویان لەسەر گڵۆپە سوورەکە بوو، ههر که سەوز بوو، گوتیان: دەی با بڕۆین بۆ ماڵی خاڵە گیان. کە گەیشتن، تازه ئاههنگهکه دهستی پێکردبوو، ڕەوا چوو بۆ لای ئازا و پیرۆزبایی لێ کرد، دیارییهکهی دا بە ئازا. ههموو پێکهوه ئاھەنگێکی زۆر خۆشیان گێڕا.


