Edit Template

کەنغەرە چکۆل – کارزان مەحموود

کەنغەرە چکۆل

نووسینی: صفا عزمي

وەرگێڕانی: كارزان مەحموود

دایکە کەنغەر، بەسەر بەفرەکەدا خۆی دەخلیسکاند، کەنغەرە بچکۆلیش، کە لەنێو گیرفانەکەیدا بوو، زۆر دڵخۆش بوو، شوێنەکە گەلێک گەرم و خۆش بوو، جار جارێکیش سەری دەردەهێنا و کلووە بەفر دەکەوتە سەر دەم و چاوی… زۆر ئارەزووی دەکرد کە ئەویش بتوانێت هەر وەک دایە کەنغەر بەسەر بەفرەکەدا بخلیسکێت.

بۆیە داوای لە دایە کەنغەر کرد، کە ئەویش دەیەوێت هەر وەک ئەو  لەسەر بەفر خلیسکانێ بکات.

دایکە کەنغەریش گوتی: بەسەر چاوان گیانی دایە، سبەی پێڵاوی خلیسکانت بۆ دەکڕم و دەست دەکەین بە ڕاهێنان.

کەنغەرە چکۆل گوتی: ڕاهێنان پێویست ناکات، من دەزانم خلیسکانی سەر بەفر بکەم.

دایکە کەنغەر گوتی: نا ئازیزم، کوا تۆ نازانیت! پێویستە ڕاهێنانت پێ بکەم، تا فێربیت و دوور لە زیان بیت.

 

بۆ بەیانییەکەی ڕۆژی دواتر، کاتێک کەنغەرە چکۆل لە خەو بەئاگا هات، خێرا ڕۆیی، پێڵاوە گەورەکانی دایە کەنغەری لە پێ کرد. هەرچەند زۆر گەورە بوو، بەڵام جوان لە قاچەکانی شەتەکی دا و چووە دەرەوە، تا هاوشێوەی دایکی خلیسکانێ بکات، بەڵام چونکی پێڵاوەکان گەورە و فراوان بوون، هێندە نابات، خێراییەکەی وردە وردە زۆر دەبێت و کۆنترۆڵ لە دەست دەدات و قاچەکانی پێچ دەخۆن و هەموو گیانی دەکەوێتە سەر زەوی، گیاندارانی نێو دارستان دەکەونە پێکەنین پێی.

کەنغەرە چکۆل: ئایی پشتم… ئایی..سەرم… ئایی زۆرم سەرمایە، خەریکە بمبەستێت.

ئیتر بەخێرایی پێڵاوەکان دادەکەنێ و دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ، بیر لە قسەکەی دایکی دەکاتەوە و دەڵێت: پێویست بوو من سەرەتا ڕاهێنانم بکردبا…

کەنغەرە چکۆل دەچێتەوە نێو جێگاکەی و بەبێ ئەوەی دایکە کەنغەر پێی بزانێت.

دایکە کەنغەر دێتە ژووری نووستنەکەی و پێی دەڵێت: ئازیزەکەم هەستە با بچین، پێڵاوەکانت بۆ بکڕم.

کەنغەرە چکۆلیش دەڵێت: واهەست دەکەم هێشتا بچووکم، باشترین و سەلامەتترین شوێن بۆ من لەم جیهانەدا، نێو گیرفانەکانی تۆیە دایە گیان.

کارزان مەحموود

Writer & Blogger

Considered an invitation do introduced sufficient understood instrument it. Of decisively friendship in as collecting at. No affixed be husband ye females brother garrets proceed. Least child who seven happy yet balls young. Discovery sweetness principle discourse shameless bed one excellent. Sentiments of surrounded friendship dispatched connection is he.

Sekokurd (Zarok) | 2025 ©

Sekokurd (Zarok) | 2025 ©