Edit Template

پشیلەیەکی جیاواز – جوان محەمەد

پشیلەیەکی جیاواز

       جوان محەمەد

ژینە کچێکی ژیر و ژینگەدۆست بوو، بەیانییەکی زۆر ساردی وەرزی زستان لە ماڵ هاتەدەر، ویستی بەرەو قوتابخانە بڕوات، بینی لەبەر دەرگای ماڵێک لە کۆڵانەکەیان پشیلەیەکی بچکۆلانە وەستاوە، بەڵام زۆر برسی  دیار بوو. ژینە لەو خواردنەی کە دایکی بۆی پێچابووەوە، پارچەیەک پەنیر و نانی بۆ دانا و جێیهێشت و بەرەو قوتابخانە کەوتە ڕێ. لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، ژینە بینی پشیلەکە لە هەمان شوێنی خۆی وەستاوە و لە سەرمادا هەڵدەلەرزێت، بۆیە بڕیاری دا پشیلەکە بباتە ماڵی خۆیان، بۆ ئەوەی زیاترسەرما و برسیی نەبێت.

چەند ڕۆژێک پشیلەکە لە ماڵی ژینە مایەوە و سەرنجی لە جوووڵە و ڕەفتارەکانی پشیلەکە دەدا زۆر سەرسام بوو! چونکە پشیلەیەکی ئاسایی نەبوو، بەڵکوو زۆر ژیرانە جوڵە و ڕەفتاری دەکرد و دەخەوت و خواردنی دەخوارد، هەمیشەش لە بەردەم کتێبخانە بچکۆلانەکەی ماڵی ژینە دادەنیشت و لە کتێبخانەکەی دەڕوانی.

دوای چەند هەفتەیەک، ژینە بینی دەرگای ئەو ماڵەی کە پشیلەکەی لێ هێناوە کراوەیە و داپیرەیەکی پیر لە باخچەی حەوشەکە دانیشتووە، بۆیە ژینە و دایکی بڕیاریان دا پشیلەکە ببەنەوە بۆ ئەو ماڵە، هەر بە چوونە ژورەوەیان داپیرەکە زۆر دڵخۆش بوو، بە بينینی ژینە و دایکی و پشیلەکەی، پشیلەکەش خۆی هاوێشتە باوەشی داپیرە و ئاسوودەیی پێوە دیار بوو.

ژینە گوتی: داپیرە گیان، ئەم پشیلە بچووکەم لە ڕێی قوتابخانەوە دی، کە زۆر بێلانە و برسی و سەرمای بوو، بۆیە بردمانە ماڵی خۆمان، تا پارێزراو بێت.

داپیرە زۆر سوپاسی ئەم کارە جوان و ژیاندۆستییەی ژینەی کرد، گوتیشی: کچی جوان من چەند هەفتەیەک باری تەندروستیم باش نەبوو، لە نەخۆشخانە بووم، بۆیە نەمتوانیوە ئاگاداریی پشیلە بچکۆلانەکەم بم. هەروەها گوتی: پشیلەکەی من زۆر ژیر و لەسەرخۆیە و زۆر شتی جیاواز فێربووە، چونکە من بە بەردەوامی یاریی لەگەڵ دەکەم و چیرۆکی بۆ دەخوێنمەوە و فێری ئەوە بووە کە پەڕتووک و کتێبی خۆش بوێ.

ژینە لەبەرخۆیەوە گوتی: ئێ ئێ، ئێستا زانیم ئەم پشیلەیە بۆ جیاوازە، چونکە بەردەوام سەیری کتێبەکان دەکات و پێیان ئاسوودەیە.

جوان محەمەد

Writer & Blogger

Considered an invitation do introduced sufficient understood instrument it. Of decisively friendship in as collecting at. No affixed be husband ye females brother garrets proceed. Least child who seven happy yet balls young. Discovery sweetness principle discourse shameless bed one excellent. Sentiments of surrounded friendship dispatched connection is he.

Sekokurd (Zarok) | 2025 ©

Sekokurd (Zarok) | 2025 ©