له‌سه‌ر مێرگ
نووسینی: ئێرزا جاک کیتس
و. له ئینگلیزییه‌وه: سه‌رهه‌نگ عه‌بدوڕه‌حمان
له‌سه‌ر مێرگ و له‌ناو لم و له‌به‌ر خۆره‌تاو، دایكه كیسه‌ڵێكى پیر له‌گه‌ڵ بێچوویه‌كى چكۆلانه‌ى خۆیدا ده‌ژیا. دایكه‌كه هه‌ر به بێچووه‌كه‌ى ده‌گوت: “هه‌ڵكه‌نه!” ئه‌ویش گوتى: “ئه‌وه‌تا هه‌ڵده‌كه‌نم”. به‌م شێوه‌یه بێچووه كیسه‌ڵه‌كه به‌درێژایى ڕۆژ له‌به‌ر خۆره‌تاو و له‌ناو لمه‌كه‌دا خه‌ریكى هه‌ڵكه‌ندن بوو.
له‌سه‌ر مێرگه‌كه، كه جۆگه‌یه‌كى شینى پێدا تێده‌په‌ڕى، دایكه ماسییه‌كى پیر و دوو بێچووه ماسى پێكه‌وه ده‌ژیان. دایكه ماسییه‌كه گوتى: “مه‌له بكه‌ن!” دوو ماسییه‌كه‌ش گوتیان: “ئه‌وه‌تا مه‌له ده‌كه‌ین”. بێچووه ماسییه‌كان مه‌له‌یان كرد و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زیان له جۆگه شینه‌كه‌دا كرد.
له‌سه‌ر مێرگه‌كه، له‌ناو كونى دارێكدا، دایكه چۆله‌كه‌یه‌ك و هه‌ر سێ به‌چكه‌كه‌ى پێكه‌وه ده‌ژیان. دایكه چۆله‌كه‌كه پێی گوتن: “بجریوێنن”. سێ به‌چكه چۆله‌كه‌كه‌ش گوتیان: “ئه‌وه‌تا ده‌جریوێنین”. ئه‌وان له‌ناو كونى داره‌كه‌دا ده‌یانجریواند و دڵخۆشیش بوون.
له‌سه‌ر مێرگه‌كه، له‌ناو قامیشه‌كانى كه‌نارى ئاوه‌كه‌دا، دایكه مشكێكى ئاوى و هه‌ر چوار مشكه عه‌جووله‌كه‌ى پێكه‌وه ده‌ژیان. دایكه مشكه‌كه پێی گوتن: “خۆتان نقوم بكه‌ن له ئاوه‌كه‌دا”. چوار مشكه چكۆلانه‌كه‌ش گوتیان:” ئه‌وه‌تا خۆمان نقوم ده‌كه‌ین”. ئینجا خۆیان نقوم كرد و له قامیشه‌كانى سه‌ر كه‌نارى ئاوه‌كه خۆیان شارده‌وه.
له‌سه‌ر مێرگه‌كه و له شانه هه‌نگێكى خۆشدا، دایكه مێشهه‌نگێك و هه‌ر پێنج كۆرپه هه‌نگه‌كه‌ى پێكه‌وه ده‌ژیان. دایكیان گوتى: “گیزه گیز بكه‌ن”. پێنج هه‌نگه چكۆلانه‌كه‌ش گوتیان: “ئه‌وه‌تا گیزە گیز ده‌كه‌ین”. بۆیه له نزیك شانه هه‌نگه خۆشه‌كه‌دا ده‌ستیان به گیزه گیز كرد.
له‌سه‌ر مێرگه‌كه، له هێلانه‌یه‌ك كه به چیلكه و پووش و په‌ڵاش دروست كرابوو، قه‌له‌ڕه‌شێك له‌گه‌ڵ شه‌ش بێچووى خۆیدا ده‌ژیا. قه‌له‌ڕه‌شه‌كه به شه‌ش بێچووه‌كه‌ى گوت: “قیڕه قیڕ بكه‌ن”. شه‌ش بێچووه‌كه‌ش گوتیان: “ئه‌وه‌تا قیڕه قیڕ ده‌كه‌ین”. بێچووه‌كان له هێلانه‌كه‌یانه‌وه كه له چیلكه و پووش و په‌ڵاش دروست كرابوو ده‌ستیان كرد به قیڕه قیڕ و هاواركردن.
له‌سه‌ر مێرگه‌كه، كاتێك گژوگیا نه‌رم و ڕێك بوو، دایكه سیسركێك و حه‌وت بێچووى پێكه‌وه ده‌ژیان. دایكه‌كه به سیسركه‌كانى گوت: “زیكه زیك بكه‌ن”. حه‌وت بێچووه سیسركه‌كه‌ش گوتیان: “ئه‌وه‌تا زیكه زیك ده‌كه‌ین”. بۆیه له گژوگیا نه‌رم و ڕێكه‌كه‌دا به‌خۆشییه‌وه ده‌ستیان كرد به زیكه زیك.
له‌سه‌ر مێرگه‌كه و له نزیك ده‌رگا گه‌وره قه‌وزاوییه‌كه‌دا، دایكه مارمێلكه‌یه‌كى قاوه‌یى و هه‌شت مارمێلكه‌ى بچووكى تر به‌یه‌كه‌وه ده‌ژیان. دایكه مارمێلكه‌كه به بێچووه‌كانى گوت: “له‌به‌ر خۆره‌تاو خۆتان هه‌ڵخه‌ن و پشوو بده‌ن”، هه‌شت بێچووه مارمێلكه‌كه گوتیان: “ئه‌وه‌تا پشوو ده‌ده‌ین و خۆمان ده‌خه‌ینه به‌ر خۆره‌تاو”، بۆیه له‌به‌ر ده‌روازه قه‌وزاوییه‌كه‌دا و له‌به‌ر خۆره‌كه پشوویان دا.
له‌سه‌ر مێرگه‌كه، كاتێك كه ئاوى حه‌وزه ڕوونه‌كه ده‌دره‌وشایه‌وه، دایكه بۆقێكى سه‌وز و نۆ بۆقیله پێكه‌وه ده‌ژیان. دایكه بۆقه‌كه به به‌چكه‌كانى گوت: “بقیڕێنن”، نۆ بۆقه‌كه‌ش گوتیان: “ئه‌وه‌تا ده‌قیڕێنین”، له‌گه‌ڵ دره‌وشانه‌وه‌ى حه‌وزه ڕوونه‌كه‌دا ئه‌وانیش ده‌ستیان كرد به قیڕه‌قیڕ و به‌رزبوونه‌وه.
له‌سه‌ر مێرگه‌كه و له دۆڵێكى نه‌رمى سێبه‌ردا دایكه قالۆنچه‌یه‌كى باڵدارى دره‌وشاوه گ‌و هه‌ر ده بێچووه‌كه‌ى پێكه‌وه ده‌ژیان. دایكه قالۆنچه به بێچووه‌كانى گوت: “بدره‌وشێنه‌وه”، ده بێچووه قالۆنچه‌كه‌ش گوتیان: “ئه‌وه‌تا ده‌دره‌وشێینه‌وه”، بۆیه هه‌ر ده قالۆنچه باڵداره‌كه وه‌ك ئه‌ستێره له دۆڵه سێبه‌راوییه‌كه‌دا ده‌ستیان كرد به دره‌وشانه‌وه.


