Edit Template

ڕۆژی گوڵ – ئەرسەلان حەسەن

ڕۆژی گوڵ

ئەرسەلان حەسەن

 

گوڵەکان ویستییان بە بۆنەی ڕۆژی گوڵەوە ئاهەنگێک بگێڕن. ئەنجوومەنی گوڵەکان بڕیاریان دا سبەی ئێوارە لە گۆڕەپانەکە ئامادەبن و هەر یەکەشیان چەپکێک گوڵ بۆ دابەشکردن بەسەر ئامادەبووانی ئاهەنگەکە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن و ئاهەنگێکی خۆش بگێڕن. 

سبەی ئێوارە هەموو گوڵەکان بە گوڵەوە لە گۆڕەپانەکە ئامادە بوون، هەرچەند کاتی دەستپێکردنی ئاهەنگەکە نزیکتر دەبووەوە، بەڵام بینیان گوڵەنێرگز دیار نییە. بڕیاریان دا چەند گوڵێک بچن بۆ لای و بزانن بۆچی نەهاتووە!

کە گوڵەکان چوون، بینیان گوڵەنێرگز دانیشتووە و دەڵێی بیر لە شتێک دەکاتەوە. گوڵەکان سڵاویان لێ کرد و پرسیان: ئەوە بۆچی نەهاتووی و لێرە دانیشتووی؟ ئەی نازانی ئێمە چاوەڕێت بووین!

گوڵەنێرگز گوتی: “دەزانن بیرم لە دروستکردنی ئاڵایەک لە ڕەنگەکانی خۆم دەکردەوە بۆ ئەم ڕۆژە، هەموو ئەو ڕەنگانەم هەبوو بەگوێرەی بیرۆکەکەم ئاڵاکەیان لێ دروست بکەم، ڕەنگەکانی سەوز و سپی و زەرد، بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت کە ڕەنگی سوورم نییە، بیرم لە دۆزینەوەی ڕەنگی سوور دەکردەوە.”

گوڵەکان بە سەرسامییەوە سەیری گوڵەنێرگزیان کرد و گوتیان: ئەی ئەوە نییە گوڵاڵەسوورە لێرەیە؟!

گوڵەنێرگز گەشایەوە و هەموویان بەیەکەوە داواکەیان لە گوڵاڵەسوورە کرد. ئەویش لە وەڵامی داواکەدا گوتی: “جا پەڕەیەک چییە، خۆ من ئامادەم سەریشم لەپێناو نیشتماندا دابنێم”. هەر لەوێ ئاڵاکەیان دروست کرد و بەرەو گۆڕەپانەکە کەوتنە ڕێ و یەکێک لە گوڵەکانیش لەپێش هەموویانەوە ئاڵاکەی هەڵگرتبوو.

لە گۆڕەپانەکە نزیک بوونەوە و گوڵەکان و ئامادەبووان هەموویان بە بینینی ئاڵاکە سەریان سوڕما، بەرەو پیرییان هاتن و سڵاویان بۆ ئاڵا جوان و شەکاوەکە کرد. ئاهەنگێکی خۆشیان گێڕا و گوڵیان بەسەر ئامادەبوواندا دابەش کرد و  بڕیاریان دا هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا ئاهەنگ بگێڕن و یادی ئاڵاکەش بکەنەوە.

ئیدی هەموو گوڵەکان سوپاسی گوڵەنێرگزیان کرد، بۆ بیرۆکە جوانەکەی و گوڵاڵە سوورەش بۆ بەخشینی بەشێک لە دڵی بە ئاڵاکە.

ئەرسەلان حەسەن

Writer & Blogger

Considered an invitation do introduced sufficient understood instrument it. Of decisively friendship in as collecting at. No affixed be husband ye females brother garrets proceed. Least child who seven happy yet balls young. Discovery sweetness principle discourse shameless bed one excellent. Sentiments of surrounded friendship dispatched connection is he.

Sekokurd (Zarok) | 2025 ©

Sekokurd (Zarok) | 2025 ©