بەختیار کەڵهوڕی
لە ١٩٨٤لە هەولێر لەدایک بووە، بڕوانامەی دبلۆم لە پەیمانگای مامۆستایان و بەکالۆریۆسی لە زمانی کوردی لە زانکۆی سەلاحەدین بەدەستهێناوە.
بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئاوێزەی بنەڕەتی و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی خەیاڵە.
خێزاندارە و بابی سێ منداڵە.
خاوەنی شەش کتێبی چاپکراوە، کە هەر شەشیان شیعری منداڵانەن.
چەندین شیعری دیکەی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراونەتەوە. هۆنراوەیەکی چووەتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنی کوردیی چوارەمی بنەڕەتی.