ئــاوێـنــە
شـــەو درەنــگ بوو لەناکاو
بەپەلە چــووم بۆ سەر ئاو
لەنێـو جێگە هــاتــمــە دەر
کــشــومـات بوو دەوروبەر
هەر دوو چـاوم بەخەو بوو
دەستشـۆردنم لەبیر چوو
بینیم ئــاوێـــنــەی هاوڕێم
هەڵواســرا بوو لەسەر ڕێم
گوتی: نـــەخــــۆش دەکەوی
بێ دەسـتشۆردن بخەوی
گوتم: ســوپـــاس هاوڕێکەم
چــیــتـر کـــــاری وا ناکەم
لە دوای چوونم بۆ سەر ئاو
دەستم دەشـۆم بەسەر چاو


